لە رووداوێكی ھاتووچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا
K24 - گەرمیان
ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە ردووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی كەلار- سلێمانی، لە نزیك ناحییەی پێباز لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس گیانیان لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە: "شوفێری ھەردوو ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە و لەگەڵ سەرنشینێك، ھەروەھا زیانی مادی زۆر بە ھەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە".
ھ.م