توركیا تووشی شۆك بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له "رێككه‌وتنی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و رێكخراوی داعش بۆ پاشه‌كشه‌كردنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له ره‌قه" توكیا تووشی شۆك بووه".
پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی رایانگه‌یاند: "چه‌كداره سوورییه‌كانی ناو داعش، به‌شێوه‌ی پاشه‌كشه‌یه‌كی بوێرانه له ره‌قه ده‌كشێنه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ گرووپه سوورییه‌كان كردووه كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات. به‌ڵام كه‌ناڵی BBC بریتانی ئاشكرایكردووه، 4 هه‌زار چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان كه سه‌دان چه‌كداری بیانیان له‌ناودا بووه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا ره‌قه‌یان جێهێشتووه‌و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان گه‌یشتوونه‌ته توركیا".
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "به‌یاننامه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و لێدوانی گوته‌بێژه‌كان به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه گوتوویانه ریزی رێككه‌وتنه‌كان ده‌گرین، پرسێكه تووشی شووكمان ده‌كات".
توركیا كه به‌هۆی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه له واشنتن نیگه‌رانه، به ئاشكرابوونی ئه‌و رێككه‌وتنانه و پاشه‌كشه‌ی داعش له ره‌قه زۆرتر نیگه‌ران بووه‌و به شۆكهێنه‌ر ناوی ده‌بردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ره‌تیكردبووه‌وه كه هیچ دانووستانێكیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا كردبێت.