دەنگی كەمپەكان جیادەكرێنەوە و پارتی لە پێش لیستەكانی دیكەیە

پارتی بە رێژەیەكی زۆر لە پێش ھەموو لیست و قەوارەكانە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر     

پەیامنێری كوردستان24 لە یەكێك لە وێسگەكانی جیاكردنەوەی دەنگەكان رایگەیاند: "پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە كە مپەكان بەردەوامە، بەگوێرەی دەنگی ئەو سندووقانەی دەنگەكانیان ئاشكرا كراوە، پارتی بە رێژەیەكی زۆر لەپێش ھەموو لیسەكانی دیكەیە".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "لە یەكێك لە وێسگەكانی كەمپی حەسەن شام دوو، لە كۆی 435 دەنگ پارتی دیموكراتی كوردستان 284 دەنگی بە دەستھێناوە، ھەروەھا دەوڵەتی یاسا یەك دەنگی بە دەستھێناوە و ھاوپەیمانی نەسر 18 دەنگ و یەكێتی 6 دەنگ و كۆمەڵی ئیسلامی یەك دەنگی بە دەستھێناوە، واتا پارتی زۆرترین دەنگی بە دەستھێناوە".

گوتیشی: "پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە پێنج كەمپ بەردەوامە، بە تەواوبوونی جیاكردنەوەی دەنگی كەمپەكان گۆڕانكاری لە دەنگی لایەنەكان روودەدات".

لە ساڵی 2014وە بەھۆی ھێرشەكانی داعش بۆسەر عێراق ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكانی عێراق بە تایبەتی پارێزگای نەینەوا روویان كردە ھەرێمی كوردستان و لە كەمپەكان نیشتەجێ بوون، لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بنكەی دەنگدان بۆ ئاوارەكان دابین كران".

 ھ.م