هادى عه‌لى: شيعه‌كان حه‌زيان كرد لاوازى روويكردووه‌ته هه‌رێم
K24 – هه‌ولێر:
هادى عه‌لى، يه‌كێك له قسه‌كه‌رانى يه‌كه‌م ديبه‌يتى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه و راپرسى كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى له نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان ده‌گوزه‌رێت، ململانێى سياسى نييه، به‌ڵكو جۆرێكه له نه‌يارێتى و دوژمندارى.
هادى عه‌لى گوتيشى: "به‌رپرسانى عێراق به تێكچوونى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵن و عه‌باديش كاتێك ده‌يه‌وێت بێته هه‌رێمى كوردستان ده‌يه‌وێت ئه‌و ئاماژه‌يه بدات، كه عێراق يه‌كپارچه‌يه".
هادى عه‌لى هه‌روه‌ها گوتى: "له ستراتيژييه‌تى دووركه‌وتنه‌وه له به‌غدا و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى نه‌مانتوانى سه‌ركه‌وتوو بين و ئێستا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى ده‌كه‌ين و ئێستا ده‌كرێت بگه‌ڕێينه‌وه بۆ ئه‌و بنه‌مايانه‌ى له دواى 2003 كارمان له‌سه‌ر ده‌كرد".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌ڵوێستى ئێران و ئه‌مريكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌و رۆژه‌دا جياواز بوو له‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئێستا هه‌يه. ئه‌مڕۆ بنه‌ماى ته‌وافق چه‌ندين كۆسپى له‌به‌رده‌مه. به‌شێكيان هۆكارى په‌رته‌وازيى ريزى كوردييه و به‌شێكيشى په‌يوه‌ندى به‌وه هه‌يه كه هه‌ندێك لايه‌نى عێراقى ئاره‌زووى گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ركه‌زيه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر بنه‌ماى حوكمى زۆرينه ئه‌سته‌مه عێراق سه‌قامگير بێت. چونكه زۆرينه له عێراق زۆرينه‌يه‌كى سياسى گۆڕاو نييه، به‌ڵكو زۆرينه‌يه‌كى مه‌زهه‌بى نه‌گۆڕه".
هادى عه‌لى هه‌روه‌ها گوتى: "به‌شێك له مه‌رجه‌عييه‌ت و كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى شيعه هه‌رچه‌ند هه‌موو شتێكى دڵى خۆيان نه‌ده‌وت، به‌ڵام پێيان خۆش بوو ئه‌م لاوازييه روويكردووه‌ته هه‌رێم و ته‌نانه‌ت تۆڵه‌ى رابردوو بكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت باسيان له‌وه ده‌كرد، كه له هه‌رێمى كوردستان به ئيقامه رێگه به خه‌ڵكى ناوه‌ڕاست و خواروو دراوه بێنه كوردستان".