به ڤیدیۆ.. سه‌نیگال شكستی به هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌ورووپا هێنا
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له یه‌كه‌مین یاری له مۆندیالی 2018ـی رووسیا شكستی به پۆڵه‌ندا هێنا و به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 37 تیاگۆ كیونیك به‌رگریكاری پۆڵه‌ندا كه به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه گۆڵێكی به هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش تاكه گۆڵی مۆندیال بوو كه به هه‌ڵه یاریزانێك له خۆیان تۆمار بكه‌ن، گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 60ـی گێمی دووه‌م (مبای یانگ) گۆڵی دووه‌می سه‌نیگالی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش تاكه گۆڵی ئه‌و یاریزانه لاوه بوو به درێسی سه‌نیگال له مۆندیال.
پاشان له خوله‌كی 86 گریگۆرز كریشویاك تاكه گۆڵه‌كه‌ی پۆڵه‌وندای له یارییه‌كه تۆمار كرد، یارییه‌كه تاكۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌نیگال كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال دووه‌مین یاری خۆی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ژاپۆن ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا پۆڵه‌ندا و كۆلۆمبیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یه‌كه‌مین یاری خۆیان له مۆندیال تووشی شكست بوون.