نووسه‌رێكى عه‌ره‌ب: پێشوازى له ده‌وڵه‌تى كوردستان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌رێكى عێراقى له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى حه‌ياتى چاپى له‌نده‌ن بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، هيچ گومانى تێدا نييه كوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌ت و دراوسێمانه و پێويسته پێشوازى لێبكه‌ين.
له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌يدا، نووسه‌ر و ئه‌كاديمستى عێراقى عسام خه‌فاجى داواى له هه‌موو عێراقييه‌كان كردووه پێشوازى له ده‌وڵه‌تى كوردستان بكه‌ن، وه‌ك دراوسێيه‌كى نوێى عێراق.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت له داهاتوودا.
بڕياره 25ى ئه‌يلوول له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئيدارى هه‌رێمى كوردستان ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
خه‌فاجى له وتاره‌كه‌يدا ده‌ڵێت: هيچ سياسه‌تمه‌دارێكى عێراقى گومانى له‌وه نييه، كه له سه‌دا 90ى كورده‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
نووسه‌رى وتاره‌كه داواى له‌و كه‌سانه كردووه كه پارێزيان له‌سه‌ر پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يه، هه‌ڵوێستيان روون بكه‌نه‌وه، ئايا سيستمى ديموكراتى راى زۆرينه زاڵ ناكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سياسه‌تمه‌دارانيش بزانن كه به‌رژه‌وه‌ندى كورد له‌وه‌دايه.
خه‌فاجى نموونه‌يه‌كى له پێشه‌كى ده‌ستوورى عێراق (ديباجه)كه‌ى هێناوه‌ته‌وه كه تێيدا هاتووه: ئێمه‌ى گه‌لى عێراق به هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كانه‌وه به ئازادى و بژارده‌ى خۆمان بڕيار ده‌ده‌ين يه‌كێتييه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان هه‌بێت.
خه‌فاجى ده‌ڵێت: ئێستا چى ده‌كرێت، كاتێك يه‌كێك له پێكهاته‌كان به ئازادى و بژارى خۆى بڕيار بدات خۆى له‌و يه‌كێتييه ئاره‌زوومه‌ندانه‌يه ده‌رباز بكات و بچێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها داوايكردووه، عێراقييه‌كان قبوڵى ده‌وڵه‌تى كوردستان بكه‌ن و پێشوازى لێبكه‌ن. وه‌ك دراوسێيه‌كى نوێ بۆيان. ئه‌گه‌ر هۆكارى مه‌بده‌ئيش له ئارادا نه‌بن، ئه‌وا ئه‌و هۆكاره واقيعيانه‌ى هه‌ن ئه‌وه ده‌خوازێت. ئه‌و كاته وتوێژه‌كان ته‌نيا په‌يوه‌ست به كاتى ئه‌نجامدانى ريفراندۆمه‌كه و ميكانيزمه‌كانى جێبه‌جێكردنى ده‌بێت و سه‌ركردايه‌تى كوردستانيش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به ئه‌رێنى مامه‌ڵه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: گرنگ نييه له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دواى پێنج ساڵ يان ده ساڵ دێته دى، گرنگ ئه‌وه‌يه ده‌وڵه‌تى كوردستان بێ هيچ گومان و دوودڵييه‌ك له رێگه‌دايه و مانه‌وه‌شى له عێراق وه‌ك به‌شێك زيانى بۆ هه‌ردوو گه‌ل ده‌بێت زياتر له‌وه‌ى سووديان پێبگه‌يه‌نێت.
خه‌فاجى له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا ده‌ڵێت: حكومه‌تى عێراق سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له رێگه‌ى دانووستانه‌وه، دانووستان له نێوان كێ و كێ و له باره‌ى چييه‌وه..له نێوان ده‌وڵه‌تى ئيتيحادى و هه‌رێمێكى سه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌كه، يان له نێوان دوو دراوسێدا كه ده‌يانه‌وێت كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و نووسه‌ره عه‌ره‌به داوا له هاونه‌ته‌وه‌كانى ده‌كات، بير له‌وه بكه‌نه‌وه كه تاكى كورد وازى له‌وه هێناوه بڵێت من عێراقييم، كاتێك پرسيار له باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرێت، بير له‌وه بكه‌نه‌وه ئايا كورد مافى هه‌يه سه‌ربه‌خۆ بێت يان نا، ئه‌وه دوو رووييه ئه‌گه‌ر عێراقييه‌ك ئه‌وه نه‌بينێت كه كورده‌كان وه‌ك داگيركار سه‌يرى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بوه‌ستێته‌وه له دژى خواستى سه‌ربه‌خۆيى وڵاته‌كه‌يان.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هه‌تا جيابوونه‌وه‌كه به ته‌بايى و بێكێشه بێت، ئه‌گه‌رى درووستبوونى په‌يوه‌ندى ئه‌رێنى له نێوان هه‌ردوو وڵات زياتر ده‌بێت له داهاتوودا.