"ئەمه‌ریكا دەیەوێت سەرجەم ھێزەكانی لە ھەرێمی كوردستان كۆبكاتەوە"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: بۆ هێزه‌كانمان له عێراق به‌دوای شوێنێكی ئارام و گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێین. شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیش پێی وایه مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریكا له‌و شوێنه ئارام و گونجاوه هه‌رێمی كوردستانه، سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردیش پێیوایه كورد نابێت به‌داوایه‌كی له‌وجۆره رازی بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قبوڵ بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خواستی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانیان و ده‌ڵێت: به‌دوای شوێنێكی گونجا و ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێین بۆ هێزه‌كانمان له ناوعێراق.
محه‌مه‌د سابیر، شاره‌زای سه‌ربازیش پێی وایه، مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریكا له‌و شوێنه ئارام و گونجاوه هه‌رێمی كوردستانه، چونكه باشترین شوێن بۆ ئه‌مه‌ریكا كه هێزه‌كانی تێیدا پارێزراوبن، ته‌نها هه‌رێمی كوردستانه.
هاوكات مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد پێی وایه، گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسیداره و ده‌بێ كورد ته‌نها ئه‌وكاته به‌و دواكارییه رازی بێت، كه واشنتن سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قبوڵ بكات.
ئاستی ئاڵۆزی و مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ به‌هۆی ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا رۆژ دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت، بۆیه شاره‌زایانی سیاسی و ئه‌منی پێیان وایه، ده‌بێت كورد له‌م نێوه‌نده‌دا بێلایه‌ن بمێنێته‌وه و خاكی خۆی نه‌كاته سه‌ربازگه بۆهیچ لایه‌نێك، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاگری شه‌ڕێكی چاوه‌ڕوانكراو به‌دوور بێت.
H.B