سعوودیە پاڵپشتی سەربەخۆیی کوردستان دەکات

"وڵاتانی سوننە پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنن"

K24 - ھەولێر

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سعوودییە پاڵپشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە سەروتاری رۆژنامەکەدا هاتووە، گەلی کوردستان دەمێکە چاوەڕێی ئەم هەلەیە و لە سەد ساڵی رابردوودا لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بەردەوام تووشی نەهامەتی و دەردەسەری کراون.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، سعوودییە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەکات، ئەوەش باس کراوە، لە دوای سعوودییە تەواوی وڵاتانی سوننە پاڵپشتی خۆیان بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ رادەگەیەنن.