حكومه‌تی هه‌رێم: هیچ كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ رێگه‌پێدراو نییه‌

درووستكردنی كه‌مپینی هاوكاری و كۆمه‌ك به‌خشین قه‌ده‌غه‌ كرا
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە و بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێک نییە كەمپین رابگەیەنێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، راشیگه‌یاند، حكومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیاندووە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیەنن.

روونیشیكرده‌وه‌، کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه :

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب:  493 

بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:  47186

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

07705590001

07501751911