مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018ی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكات.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە كە وێنەیەك دەست كوردستان24 كەوتووە، ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەكرێت:.

یەکشەممە 17/03/2019                           

پیشەسازی و بازرگانی

رۆشنبیری

ئاوەدانکردنەوە

سەرۆکایەتی هەرێم

سەرۆکایەتی پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران

خانەنشینی پێشمەرگە

ھەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 18-19/03/2019 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.