"بێ ڤیزا ده‌چن بۆ ئه‌وروپا"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی چوارشه‌ممه 5/9/2018 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازێك دا، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی 60 وڵاتی جیهان به‌بێ ڤیزا بێنه ناوچه‌ی شنگن و ناچار نه‌كرێن ڤیزا وه‌ربگرن.
ناوچه‌ی شنگن 26 وڵاتی ئه‌وروپی له خۆ ده‌گرێت و پاسپۆرت و رێوشوێنه‌كانی گه‌شتیان له سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوانیاندا هه‌ڵگرتووه، جگه له‌وه‌ش رێگه به هاووڵاتیانی 60 وڵاتی دیكه‌ی جیهان دراوه به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌ی شنگن بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازی پێشكه‌شكراو به‌ناوی (سیستمی زانیاری و مۆڵه‌تی گه‌شت بۆ ئه‌وروپا) دراوه، له سیستمه‌كه‌دا هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه ناچارن پێش گه‌شتكردنیان پشكنینی ئه‌منییان بۆ بكرێت، له‌وكاته‌وه‌ی سیستمه تازه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و 60 ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو وڵاتانی ناوچه‌ی شنگن، ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا بێن، ته‌نها له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه زانیارییه‌كانیان داخڵ ده‌كه‌ن و ده‌بێت بڕی 7 یۆرۆش بده‌ن".
به‌گوێره‌ی سیستمه تازه‌كه داوا له‌و گه‌شتیارانه ده‌كرێت وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیاریش بده‌نه‌وه. له‌وانه زانیاری تایبه‌ت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌سی و به‌ڵگه‌ی گه‌شتكردن و شوێنی نیشته‌جیبوون، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌و وڵاته‌ی تێیدا بوون هیچ تاوانێكیان ئه‌نجامداوه یان نا، یان له هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپییه‌وه پێشتر ده‌ركراون یان نا".
له رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه‌وه سیستمی (ITAS) هه‌وڵده‌دات بزانێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت بێته ناوچه‌ی شنگن له رووی ئه‌منییه‌وه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه یان نا. چونكه ئه‌و سیستمه زانیارییه‌كانی كه‌سه‌كه كۆده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بنكه‌ی زانیاریی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌راوردی ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی 2021 سیستمه‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه‌و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دات و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڵاوده‌كرێته‌وه.