به ڤيديۆ.. له كه‌ركووك هێزه ئه‌منييه‌كان به زه‌برى هێز بڵاوه به ئاهه‌نگێڕانى نه‌ورۆز ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، راكان جبوورى، رايگه‌ياند، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، سۆزى داوه ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له قه‌ڵاى كه‌ركووك ته‌نيا بۆ دوو كاتژمێر بێت و له ژێر سه‌رپه‌رشتى هێزه ئه‌منييه‌كان بێت و دواى ئه‌وه كۆتايى پێبهێنرێت.
جبورى، له په‌يامێكى ڤيديۆيدا، گوتيشى: "رێگه ناده‌ين ململانێى حزبى بهێنرێته كه‌ركووكه‌وه و لاهور جه‌نگى ميوانێكى پێشوازى لێكراو نييه و ده‌بێت له كه‌ركووك نه‌مێنێت و داواش ده‌كه‌م هێزه ئه‌منييه‌كان رێككارى ياسايى له دژى بگرنه به‌ر".
ئه‌م قسانه‌ى پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، دواى ئه‌وه هاتن، كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كێتى، له دوێنێوه داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌شدارى له ئاهه‌نگى نه‌ورۆز بكه‌ن له‌سه‌ر قه‌ڵاى كه‌ركووك، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكيان روون نه‌كردبوويه‌وه، كه ئاهه‌نگه‌كه مۆڵه‌تى ته‌نيا دوو كاتژمێرى بۆ وه‌رگيراوه.
دواى دوو كاتژمێره‌كه و چۆڵكردنى گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگه‌كه له لايه‌ن به‌رپرسه به‌شداربووه‌كانى يه‌كێتييه‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كان به زه‌بر و هه‌ڕه‌شه و ته‌قه‌كردن بڵاوه‌يان به‌و هاووڵاتيانه كرد، كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداريان كردبوو.
هاوكات ئاڵاكانى كوردستانيان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان لێكرده‌وه و سوكايه‌تيان پێ كرد.