هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان گله‌یی له لاوازی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن
K24 - دهۆك:
هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان گله‌یی و گازندەیان له باره‌ی لاوازی هێڵه‌كانی ئینه‌رنێتیان هه‌یه و ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه نییه و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت خاون.
له‌و باره‌یه‌وه، ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌ڵێت: "پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستی ته‌واوی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی ده‌كرێت".
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك گله‌یی له ئینته‌رنێت هه‌یه، ده‌توانێت له رێگه‌ی پێدانی زانیاری پێویست له باره‌ی كێشه‌ی هێڵه‌كه‌ی راپۆرت بداته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو پێویسته له‌و زانیارییانه، جۆری كێشه‌كه‌ی، شوێنی جوگرافی، كۆمپانیای دابینكه‌ری ئینته‌رنێت، يا زوو یه‌كه‌ی ئینته‌رنێتی به‌سه‌ر ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمپانیاكان، هێڵه‌كانیان خێرا ده‌كه‌ن و خه‌ڵك روویان تێده‌كات، به‌ڵام دواتر ورده ورده خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یان لاواز ده‌بێت.
ئ. م