هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر داواى هه‌ڵوێست له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری سلێمانی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، هەڵوێستێکی روون لەسەر بڕیارەکەی تورکیا و لێدوانەکانی بەرامبەر پارێزگای سلێمانی دەرببڕێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دووپاتیدەکاتەوە، گەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەبێت ئەوا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەت بڕیار دەدات.
دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، گه‌شتی فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌یان سلێمانی ناگرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و پارێزگایه هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا له شارۆچكه‌ی دوكان له‌لایه‌ن په‌كه‌وه ده‌ستگیركران، توركيا نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره ده‌ركرد و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌و كات، ئه‌و سێ كه‌سه به ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه هاتبوونه شوێنه‌كه، بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی نهێنی له دژی په‌كه‌كه، به‌ڵام زانیارییه‌كان دزه‌یان كردبوو و پرۆسه‌ی هه‌واڵگرییه‌كه ئاشكرا بوو.
ا. م