مسته‌فا ساڵح كه‌ریم كۆچی دوایی كرد
K24 - سلێمانی:
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری كورد، له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، له دایكبووی ساڵ 1933یه، یه‌كێك بوو له نووسه‌ره دیاره‌كانی چیرۆكی كوردی و یه‌كێك له دیاترین چیرۆكه‌كانی "چه‌ندم لێ ئه‌سه‌نی"یه و جێگه‌ی له هونه‌ری چیرۆكی كوردی دیاره.
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە و ئه‌مڕۆ 16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له مزگه‌وتی شێخ فه‌ریده له گه‌ڕه‌كی ریعایه شاری سلێمانی و بڕیاره له رێوڕه‌سمێكدا، به‌خاك بسپێردرێت.
به گوێره‌ی ژیاننامه‌كه‌ی، لەسەرەتای لاوی یەوە چۆتە ریزی حزبی شیوعی عێراقەوە و ساڵی 1949 لە پۆلی چوارەمی ئامادەیی لەسەر چالاکیی سیاسی فەسڵ کراوە، به‌ڵام دواتر له ساڵی 1950 خانه‌ی مامۆستایانی له به‌غدا ته‌واو كرد.
لەبواری ئەدەبیدا نزیكه‌ی نیو سەدە زیاترە دەنووسێت وهەمیشە قەڵەمی چەندین بەرهەمی ئەدەبی بەچاپ گەیاندووە، لەبواری نووسین و چیرۆکنووسین و وەڕگێڕاندا بەکوردی و بەعەرەبی رۆڵی دیاری هەیە. لەبەرهەمەکانی:
- زڕەی زنجیر/ چیرۆکێکی درێژە.
- شەهیدانی قەڵای دمدم/ کۆمەڵە چیرۆکێکی کورتە.
- پەتا سپیکە/ شانۆنامەیەکی چیکی یەلەعەرەبیەوە کردوویەتی بە کوردی.
- دایکی ئازادیخوازان/ کۆمەڵە چیرۆکێکی بیانی یە لەعەرەبیەوە کردوونی بە کوردی.
- رشپۆشێکی جیهانی چوارەم/ کۆمەڵە چیرۆکێکی بەرەنگار بوونەوەیە.
- هونەری کورتە چیرۆک نووسین/ کۆمەڵە وتارێکی رەخنەگرە بیانی یە بەناوبانگەکەکان.
- باخێک لەوشە/ ژیاننامەی شاعیری گەورە پیرەمێردە.
- رحلة الی بلاد الراین/ بەعەرەبی.
- الیوم الثالث/ بەعەرەبی.
- چه‌ندم لێ ئه‌سه‌نی/ چیرۆك.
لەبواری رۆژنامەنووسیدا:
وه‌ك خۆبەخش دوو ساڵ لە رۆژنامەی (ژین) کاریکردووە، گۆڤارێكیشی به‌ناوی قوتابخانەی شێخ مەحمود به كوردی و بەعەرەبی ده‌ركردووه (ڕابەر- المرشد).
لێپرسراوی راگەیاندنی یەکێتی ی مامۆستایانی کوردستان بوەو دامەزرێنەرو یەکەم سکرتێری گۆڤاری (دەنگی مامۆستا) بووە کەدەریان کردووە.
لەکۆنگرەکانی مامۆستایان و ئەدیبان و لاوان‌دا بەشداربووە.
لە 1970-1974 لە چوار جار بە سکرتێری لقی سلێمانی یەکێتی نووسەران هەڵبژێرراوە و ساڵی 1978 دوای گەڕانەوەی لە رومادی بە سەرۆکی لق هەڵبژێردراوە.
وەك رووناکبیرێکی سەربەخۆ لەسەر خواستی شەهید دارا توفیق بوو بە لێپرسراوی مەکتەبی (االتآخی) لەسلێمانی 1971-1974 .
ساڵی 1974 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه.
لەدوای راپەڕینەوە لە رۆژنامه‌كانی (کوردستانی نوێ و الاتحاد) دا کاری كردووه.
لەساڵی 2001 لە کۆنگرەیەکی سلێمانی و دوو کۆنگرەی هەولێر بە جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان هەڵبژێردرا و تا ساڵی 2011 به‌رده‌وام بوو.
دوای ساڵی 2011ش وه‌كو نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، به‌رده‌وام وتاره‌كانی له رۆژنامه‌كانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له شاری سلێمانی و له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئ. م