پەیامی سەرۆکی هەرێمى كوردستان بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری له ته‌واوی پێكاهته‌ی كلدانی، ئاشووری و سریانی له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (ئەکیتۆ) سەری ساڵی نوێی بابليى ئاشووریيەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ته‌واوى خوشك و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنەیە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی ئومێد و ئارامی بێت بۆ کوردستانیيان و هه‌موو گەلانی جیهان، کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە دووچاری دۆخێکی دژوار و نەخوازراو بوونه‌ته‌وه.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاریی هەموو دامودەزگا فەرمییەکان و لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان پێکەوە دەکەمەوە، بۆ پابه‌ندى به ڕێنماييه‌كانه‌وه و گرتنەبەری رێگەی دروست و پێویست لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخەدا بە سەرکەوتوویی.
کوردستان وەك هەمیشە لانكه‌ى پێکەوەژیان، لێبوردەیی، مرۆڤدۆستییە و رۆڵە کریستیانەکانیشی پێکهاتەی رەسەن و کۆڵەکەیەکی گرنگی ئەم کولتووره‌ن، کە دەبێ بە هەموو شێوەیەك بیپارێزین و بەهێزتری بکەین.
جەژنی ئەکیتۆ لە خوشك و برایانی کریستیانمان پیرۆز بێت و هیوادارم پێکەوە جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان لە دۆخێکی باشتردا، لە سایەی پێکەوەژیان و ئاشتی و ئارامیدا بکەینەوە.
خوای مه‌زن کوردستان و کوردستانییان و تەواوی گەلانی جیهان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
31/3/2020
H.B