عه‌بادی په‌رته‌وازه‌یی كوردی قۆستووه‌ته‌وه‌

شه‌ڕی كات ده‌كات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/eab60fda-a305-4ab2-91bc-26395ab752dd/021018SWT.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لایەنە سیاسیيەکان بۆ رێگری لە پلانی عەبادی دژی هەرێمی کوردستان داوای یەکڕیزی دەکەن و یەکێتی دەڵێت عەبادی لەگەڵ هەرێمی کوردستان راستگۆ نیيە و گۆڕانیش دەڵێت, پلانی عەبادی دژی کورد درێژەپێدەری حکوومەتەکانی پێش عەبادییە و بزووتنەوەش دەڵێت عەبادی کێشە ناوخۆیيەکانی قۆستووەتەوە.

عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوشێوەی سیاسەتی حکوومەتەکانی پێشووی خۆی دژی هەرێمی کوردستان کار دەکات، ئەو کات دەکوژێت و هەنگاو بە هەنگاو لە رێگەی گەمارۆی ئابووری لە هەوڵی لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە.

بەپرسێکی گۆڕان پێيوایە عەبادی بە پاڵپشتی لایەنە شیعييەکان هەوڵی لاوازکردنی  پێگەی هەرێمی کوردستان دەدات.

حکوومەتی عێراق لێژنەی بۆ وردبینی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووەتە هەولێر لایەنەکان و مووچەخۆرانیش ئەم هەنگاوە بە کات کوشتن دەزانن، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت عەبادی لەگەڵ کورد راستگۆ نييە و کێشەکانی هەولێر و بەغدا سیاسین, دەشڵێت بەشێک لە نەرمیيەکانی عەبادی بەهۆی فشاری نێودەوڵەتييە.

کێشە سیاسييەکان و قەیرانی دارایی  دوو کارتی گرنگن بە دەست عەبادييیەوە لە و رێگەیەوە هەوڵی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەدات، بزووتنەوەی ئیسلامی هۆشداری دەداتە لایەنەکان داوا دەکات یەکدەنگ بن تا عەبادی زیاتر درز نەخاتە نێوماڵی کورد.

حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لەکاتی  بەهێزی و یەک دەنگی کورد دا ملیان بۆ هەموو داواکای کورد داوە لەو ده‌رفه‌ته‌ش گەڕاون درز بخەنە نێو ماڵی کورد, عەبادی ئەم هەلەی قۆستوەتەوە و یاری بە چارەنووسی هەرێمی کوردستانەوە دەکات.