سه‌رۆك بارزانى به‌شدارى فێستيڤاڵى 65ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستانى كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان به‌شدارى له فێستيڤاڵێكى تايبه‌تى ئه‌و رێكخراوه‌دا كرد، كه له هه‌ولێرى پايته‌خت سازكرا.
ئه‌مڕۆ 18ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، به بۆنه‌ى 65ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان، له شارى هه‌ولێر فێستيڤاڵێك سازكرا.
ماڵپه‌ڕى تايبه‌تى سه‌رۆك بارزانى بڵاويكرده‌وه، لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا سەرۆک بارزانی پێشانگایەکی هونەریی کردەوە، کە ژمارەیەک تابڵۆی شێوەکاری و کاری دەستی تێدا نمایش کرابوون.
دواتریش بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئاهەنگی یادی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکە بەڕێوەچوو، کە تێيدا وێڕای وتاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتى کوردستان و سکرتێری یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، فیلمی دۆکیۆمێنتاری و چەند چالاکییەکی هونەری پێشکەش کران.