پێش زياتر له پێنج هه‌زار ساڵ مرۆڤ چى خواردووه
K24 – هه‌ولێر:
گرووپێك له زانايانى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى ئيتاڵيا (Eurac Research) توێژينه‌وه‌يه‌كيان له سه‌ر مۆمياى ئوتزى ئه‌نجامداوه كه ته‌مه‌نى 5 هه‌زار و 300 ساڵه و به دواى ئه‌وه‌دا گه‌ڕاون، له‌و سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤ چى خواردووه و به چى ژياوه.
ئوتزى، مۆمياى پياوێكه، كه له ده‌وروبه‌رى 3 هه‌زار و 400 ساڵ پێش له‌دايكبووندا، له به‌رزايى چياكانى ئه‌له‌پ، له نێوان سنوورى نه‌مسا و ئيتاڵيا ژياوه و كه‌وتووه‌ته ژێر به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه و به درێژايى ئه‌و هه‌موو ماوه‌يه له ناو سهۆڵبه‌نداندا ماوه‌ته‌وه.
توێژينه‌وه‌ى ئه‌و زانايانه له گۆڤارى (Current Biology) بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا به وردى لێكۆڵينه‌وه له دوا جه‌مى ژيانيدا رووه‌كى ناسراو به (سرخس)ى ژه‌هراوى و گۆشتى نوێى بزن يان گۆشتى وشككراوى بزن و گۆشتى ئاسك و دانه‌وێڵه‌ى خواردووه.
سايتى بى بى سى، له دكتۆر فرانك ميكسنر، كه يه‌كێكه له به‌شداربوانى توێژينه‌وه‌كه گواستوويه‌تييه‌وه، كه ئه‌و كه‌سه بڕێكى زۆر له خۆراكى پڕ چه‌ورى خواردووه. رێژه‌ى چه‌ورى ئاژه‌ڵى له گه‌ده‌يدا گه‌يشتووه‌ته له سه‌دا 46.
زاناكان ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى راوشكارى كردووه، پێويستى زۆرى به وزه هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى راو بكات و به‌و هۆيه‌وه بڕێكى زۆر گۆشتى خواردووه.
ميكسنر، ده‌ڵێت: له گه‌ده‌ى ئه‌و كه‌سه‌دا بڕێكى زۆر له گۆشت و چه‌ورى بزن هه‌بووه. زۆر ئه‌سته‌مه مه‌زنده بكرێت ئه‌و هه‌موو چه‌ورييه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆن خوراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگيرێت كه ئه‌و كاته خوێ بۆ خواردن به‌كار نه‌هاتووه.
توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستووه، دواين جه‌مى خواردنى ئه‌و مۆميايه به‌ر له نيوكاتژێر تا دوو كاتژمێر له مردنى بووه.
زاناكان ده‌ڵێن: ئوتزى له ته‌مه‌نى ده‌وروبه‌رى 45 ساڵيدا به هۆى شه‌ڕكردنى له‌گه‌ڵ هۆزه‌كه‌يدا مردووه و مۆمياى ئوتزى ساڵى 1991 له ناو به‌سته‌ڵه‌كى چياكانى ئه‌له‌ب دۆزراوه‌ته‌وه و به دێرينترين مۆميا له جيهاندا ده‌ناسرێت.
ئ.ڕ