ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له سه‌ركرده‌يه‌كى ئۆپۆزيسيۆنى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆشدارى دايه سه‌ركرده‌ى ئۆزيسيۆن كه‌مال كليچدار ئۆغڵۆ و رايگه‌ياند، رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر خۆپيشاندان له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ رێكبخات.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: هێنانه سه‌ر شه‌قامى خه‌ڵك هيچ سوودێكى بۆ وڵات تێدا نييه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: به‌رزكردنه‌وه‌ى لافيته‌يه‌ك له‌سه‌رى نووسرابێت (عه‌داله‌ت)، كه‌س ناگه‌يه‌نێت به دادپه‌روه‌رى و جێگه‌ى راسته‌قينه‌ى دادپه‌روه‌رى په‌رله‌مانى توركيايه.
ئه‌ردۆغان هۆشداريشى دايه كليچدار ئۆغڵۆ و گوتى: ئه‌گه‌ر سبه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى تۆى داواكرد بۆ به‌رده‌م دادگا، شۆك نه‌بيت.
سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى، كه‌مال كليچدار ئۆغڵۆ، داوايكرد، خۆپيشاندانێكى فراوان رێكبخرێت و له ئه‌نقه‌ره‌وه تا ئه‌سته‌نبوڵ كه درێژييه‌كه‌ى 450 كيلۆمه‌تره رێپێوان بكرێت و تێيدا داواى ئازادكردنى ئه‌نيس بربر ئۆغڵۆ بكرێت كه ئه‌ندامێكى پارته‌كه‌يه‌تى له په‌رله‌مانى توركيا.
ئه‌نيس بربر ئۆغڵۆ، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رييه‌وه سزاى 25 ساڵ زيندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه زانيارى نهێنى داوه‌ته رۆژنامه‌ى جمهوريه‌ت.