كۆمسيۆن فۆرمى دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كات
K24- هه‌ولێر
كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى – فه‌رمانگه‌ى هه‌ولێر، ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ريفراندمى سه‌ربه‌خۆيى له رۆژى 25ى ئه‌يلولى ئه‌مساڵ، فهرمانگهكهيان هه‌ڵده‌ستێت به دامه‌زراندنى كارمه‌ند به‌شێوه‌يه‌كى كاتى بۆ بنكه‌كانى ده‌نگدان.
روونيشكردووه‌ته‌وه، بۆ مه‌به‌ستى دامه‌زراندن پێويسته ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكرێت:
1- فۆڕمی تایبەت لە پەیجی فەرمانگە داونڵۆند (کۆپی_ٳستنساخ) بکرێت و پڕ بکرێتەوە ببردرێتە نزیکترین بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سنوری نیشتەجێبوونی داواکار .
2-ماوەی پڕ کردنەوەی فۆڕم لە 2017/9/5 دەست پێدەکات تاوەکو 2017/9/10 .
3- بۆ ڕێنماییەکانی دامەزراندن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای بەڕێوەبەرانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سنوری نیشتەجێبوونتان.