ریڤاڵدۆ بۆ نێیمار: ئەگەر دەتەوێت ببیتە باشترین یاریزانی جیهان بڕۆ ریال مەدرید

ئامۆژگارییەک لە ریڤاڵدۆوە بۆ نێیمار

ریڤاڵدۆی ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی بڕازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامۆژگاری نێیمار داسێلڤای هاونیشتیمانی دەكات پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بكات.
ریڤاڵدۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی گلۆب ئێسپۆرتی بڕازیلی ئامۆژگاری نێیماری ھاونیشتیمانی دەكات و پێیوایە ئەگەر نێیمار بیەوێت ببێتە باشترین یاریزانی جیھان پێویستە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات و ئەو ئەفسانە بڕازیلییە دەڵێت نێیمار نابێت لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە و ئەگەر بیەوێت ببێتە باشترینی جیهان پێویستە لە پاریس سانجێرمان بڕوات.
هەروەها ریڤاڵدۆ دەڵێت، لەبەر چەند ھۆكارێك بەباشی نازانم نێیمار بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و روودانی ئەمە زەحمەتە، بەڵام ریال مەدرید یانەیەكی گونجاو دەبێت بۆ ئەو، چونكە ریال مەدرید یانەیەكی بەھێزی ئەوروپا و جیھانە.
ریڤاڵدۆ پێشیوایە نێیمار ئەگەر بیەوێت دوای گەرانەوەی لە پێكانەکەی جارێكی دیكە ركابەری باشترین یاریزانانی جیهان بكات، مۆندیال باشترین دەرفەتە لە بەردەمی و پێویستە جامی جیھانی لەگەڵ بەرازیل بباتەوە.