شهڕه تهقه له نێوان دوو بنهماڵهی گوندی بێتواته روودهدات
K24 - رانیه:
شهڕه تهقهی نێوان دوو بنهماڵه، له گوندی بێتواتهی دۆڵی خۆشناوهتی، كوژراو و برینداری لێدهكهوێتهوه.
به گوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان24، شهڕه تهقهكه بهردهوامه و هێزێكی ئهمنی زۆر رهوانهی گوندهكه كراوه بۆ ئهوهی رهوشهكه كۆنتڕۆڵ بكات.
پهیامنێری كوردستان 24 له رانیه رایگهیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی بێتواتە لەسەر کێشەیەکی کۆن، چەند کەسێک ڕێگە بە کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیی دەگرن و بە دەستڕێژی گوللـە دەیکوژن .
بە وتەی کەس و کاری کوژراوەکە، قوربانیەکە ناوی فەرمانە و کوڕی لیوا سەمەد بێتواتیە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە .
فەرمان سەمەد، كاری ئاژەڵداری دەكات و بەیانی ئەمڕۆ کاتێک ئاژەڵەکانی بەرەو ناوچە شاخاوییەکانی بێتواتە بردووە، چەند کەسێک کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا ھەبووە، چونەتە سەر رێگای و کوشتوویانە.
بە وتەی کەسوکاری کوژراوەکە، دوێنێ سێشەممە منداڵێکی لایەنی بەرامبەر، خۆی بە ئۆتۆمبێلی فەرمانەوە هەڵواسیووە و بەربۆتەوە، بەڵام هەر دوێنێ کێشەکە چارەسەر کراوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەم رووداوە روویدا.
ئاماژە بەوەش دەکەن، کەسێک هەوڵی ناوبژیوانی داوە و بە فیشەک بریندار کراوە.
ئێستا ئەگەرچی هێزێکی زۆری ئەمنی چۆتە بێتواتە، بەڵام بارودۆخەکە ئاسایی نییە .
H.J