قائیمقامی دووکان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

"چەند رێگایەک مەترسییان لەسەرە و نابێت شۆفێران بەکاریان بهێنن"

K24 – هه‌ولێر:

قائمقامیەتی قەزای دووکان هۆشداری دەداتە شۆفێران رێگای قەرەسرد و شاخی فریاد کە قەزای دووکان دەبەستنەوە بەدۆڵی گوندەکانی جافایەتی و ناحیەی بنگردوو لەوێشەوە بۆ دەڤەری راپەڕین بەبەفر گیراوە و ئەو رێگایە بۆ هاتوچۆ بەکارنەهێنن .

ئەمڕۆ هەینی 18/01/2019 شاهۆ عوسمان، قائمقامی قەزای دوکـــان بە کوردستان24ی راگەیاند : "بەهۆی بەفر بارینی زۆر شەوی رابردوو نزیکەی 100 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لە رێگاکانی دوکــان-رانیە، دوکـــان-کەلکەسماق و کـــــۆیە- شاخی قەرەسرد رزگار کــــران" .

 ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، سەرەڕای رشتنی خوێ لەو ڕێگایانە و پاککردنەوەیان لە لایەن شاروانیەکانی دوکان و سوردداش و پیرەمەگرون و خەلەکان و سەرگەڵوو ، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرما شەقامەکان لەبەرزایی شاخەکان بەستویەتی".

داواش لە شۆفێران دەکات، رێگای دۆڵی جافایەتی و شاخی فریاد و شاخی قەرەسرد بەکار نەهێنن چونکە تا ئێستا مەترسی لەسەرە .

بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیای سنوورەکە، زوربەی رێگاکانی دوکـــان ناوچەی شاخاوین و شاڕێگای سەرەکیشن بۆ بەستنەوەی پارێزگای سلێمانی بە هەولێر و رانیە و دهۆک.

دوێنێ پێنج شەممە، 17/01/02019، شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە چەندین رێگای سەرەکی پەکییان کەوت.