"به‌رهه‌م ساڵح كه‌ناڵێك ده‌كڕێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ژیانی نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی، له ژماره‌ی رۆژی 10/12/2017 دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌رهه‌م ساڵح به‌نیازه كه‌ناڵی رێگای حزبی شیوعی كوردستان بكڕێته‌وه كه به‌هۆی خراپی دۆخی دارایی حزبه‌كه‌وه بڕیاره له سه‌ری ساڵی نوێوه كه‌ناڵه‌كه دابخه‌ن.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ك له قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه كه ناوی نه‌هیناوه بڵاویكردووه‌ته‌وه "كه‌سێك كه ناوه‌كه‌ی لای رۆژنامه‌كه پارێزراوه، به نوێنه‌رایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی كه‌ناڵی رێگای كردووه‌و ته‌ماشای كه‌لوپه‌له‌كانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ قه‌واره نوێیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحی بكڕنه‌وه".
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16/9/2017 به‌رهه‌م ساڵح له رێگه‌ی كه‌ریم به‌حری، نوێنه‌ری یاسایی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی نوێی به‌ناوی (هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) تۆماركردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دواخرا و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ناو و ژماره‌ی پێدراوی قه‌واره سیاسییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له كۆمیسیۆنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن پێیاندرابوو.
به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌شداریی بكات. به‌ڵام ئه‌و قه‌واره نوێیه تا ئێستا ته‌نها له رێگه‌ی میدیاكانی دیكه و سۆشیال میدیاكانه‌وه كاری له‌سه‌ر ناساندنی خۆی ده‌كرد و هیچ میدیایه‌كی فه‌رمی و دیاریكراویان به ئاشكرا نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌ندێن ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان كه به رۆژنامه‌كه‌ی داوه، دۆخی خراپی داراییان وایكردووه هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه كه‌ناڵه‌كه دابخه‌ن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، باری دارایی حزبه‌كه توانای به‌رده‌وامیدان به به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ناڵه‌كه‌ی نییه و بیرۆكه‌یه‌كیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌ناڵه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی داراییه‌وه بفرۆشرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بۆ دبدۆزرێته‌وه‌و له‌كار نه‌كه‌ون".