وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ هاوكاریكردن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له باره‌ی داهاتووی عێراق له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
بۆریس جۆنسن، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر نووسیویه‌تی: "من هانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ده‌م هێمن بن و به‌یه‌كه‌وه كار بۆ له‌ناوبردنی داعش بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، داهاتووی عێراق بریتییه له دیالۆگ و نووسیویه‌تی: "داهاتووی عێراق بریتییە لە دیالۆگ و شانشینی یەکگرتووش ئامادەیە بۆ هاوکاری".
بۆریس جۆنسن، كه پێشتر شاره‌داری له‌نده‌ن بوو و سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و راهێنه‌ره سه‌ربازییه به‌ریتانییه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه به ئه‌ركێك له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له هه‌رێمی كوردستانن.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، وه‌ك پێشتر بڕیاری لێدرابوو، ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول، له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد و كه تێیدا نزیكه‌ی 5.5 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بوو، بڕیاره پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام بێت.
Kurdish referendum: I urge all parties to remain calm & work together to defeat Daesh. Iraq’s future lies in dialogue. UK ready to help
— Boris Johnson (@BorisJohnson) September 25, 2017