له عه‌فرین ته‌قینه‌وه روویدا
K24 - هه‌ولێر:
له ناوه‌ندی بازاڕی عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و هاووڵاتی سڤیل بوونه قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، به كوردستان 24 راگه‌یاند: "كاتژمێر 11:00 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی رۆژئاوای كوردستان، له‌ناو بازاڕی سه‌ره‌كی عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و هاووڵاتی سڤیلی كرده قوربانی".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی بازاڕه‌كه له رووی چوار رێیانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر روویداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا 5 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.