وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە روونكردنەوە دەدات

"بۆ جیاوازی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەكانە"

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان زانیاری لەبارەی خەرجكردنی جیاوازی مووچەی ساڵی 2017 دەخاتەڕوو.

لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (18) ی ساڵی 2018 و بەهۆی ئەو لێكدانەوە جیا جیایانەی كە بۆی كراوە لە رێگەی ئەم روونكردنەوەیە مەبەستی رێنماییەكە دەیخەینەڕوو، كە بۆ كەمكردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتمان".

لە خاڵێكی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "ئەم رێنماییە خەرجكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران نییە كە بەپێی رێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە /64 لە 3/2/2016 جێبەجێكراوە، بەڵكو تەنها خەرجكردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەكان".

ھەروەھا وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: "خەرجكردنەوەی جیاوازی مووچەی‌ (مووچەی بنەڕەتیەكەی و دەرماڵەكان) مانگەكانی ساڵی /2017 كە بە هەڵە ‌یان بە هۆی دواكەوتنی فەرمانە كارگێرییەكان خەرجنەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی كانوونی یەكەم /2017 بەستراون".

وەزارەتی دارایی روونیكردەوە: "بە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی /2017 كراوەتەوە پاشەكەوت بڕی ئەم جیاوازییەی كە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بۆ نموونە : ـ فەرمانبەرێك شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێكەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی كارگێری دوابكەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی  ناوبراو لە رێكەوتی 1/10/2017 تاكو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی)  ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەكرێتەوە . یاخود فەرمانبەرێك شایستەی دەرماڵەی هاوسەری ‌بێت بە بڕی ( 000 50) پەنجا هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەكرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەكرێتەوە".

لەخاڵێكی دیكەدا وەزارەتی دارایی ئەوە دەخاتەروو: "فەرمانبەرێك مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەكرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوكات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەكرێتەوە. ھەروەھا هەر جیاوازییەكی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر كە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار كرابێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بە لیستی جیاو و لـە كاتی دابەش كردنی مووچـەی مانگانە".

دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی

ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (18) ی ساڵی 2018 و بە هۆی ئەو لێكدانەوە جیا جیایانەی كە بۆی كراوە لە رێگەی ئەم روونكردنەوەیە مەبەستی رێنماییەكە دەیخەینەڕوو، كە بۆ كەم كردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتمان بۆ : ـ

1- ئەم رێنماییە خەرج كردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە كە بەپێ ی رێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە /64 لە 3/2/2016 جێ بەجێ كراوە، بەڵكو تەنها خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەكان) .

2- خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەی‌ (مووچەی بنەڕەتیەكەی و دەرماڵەكان) مانگەكانی ساڵی /2017 كە بە هەڵە ‌یان بە هۆی دواكەوتنی فەرمانە كارگێرییەكان خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی كانوونی یەكەم /2017 بەستراون .

3- بە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی /2017 كراوەتەوە پاشەكەوت بڕی ئەم جیاوازییەی كە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بۆ نموونە : ـ

_ فەرمانبەرێك شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێكەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی كارگێری دوابكەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی  ناوبراو لە رێكەوتی 1/10/2017 تاكو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی)  ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەكرێتەوە .

_ یاخود فەرمانبەرێك شایستەی دەرماڵەی هاوسەری ‌بێت بە بڕی ( 000 50) پەنجا هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەكرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەكرێتەوە  .

4- فەرمانبەرێك مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەكرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوكات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەكرێتەوە .

5- هەر جیاوازییەكی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر كە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار كرابێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بە لیستی جیاو و لـە كاتی دابەش كردنی مووچـەی مانگانە .