توركیا ئاماده‌كاریی بۆ جه‌نگه خوێناوییه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له زاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، توركیا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردنی چه‌كدارانی ئیدلب بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌نگاری هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سوپای سووریا ببنه‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای سوپای سووریای ئازاد كه ئاگاداری گفتوگۆكانی چه‌ند رۆژی رابردووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه توركه‌كان گوتوویه‌تی: "توركه‌كان به‌ڵێنیانداوه له رووی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی پاڵپشتی جه‌نگێكی دریژخایه‌ن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا نه‌توانێت بگاته ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ده‌یه‌وێت".
سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆن به رۆیته‌رزی گوتووه: "ئه‌و بارهه‌ڵگره كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته سه‌ربازیانه‌ی گه‌یشتوون ده‌سته‌به‌ری به‌ره‌نگارییه‌كی دریژماوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام جگه له‌وه‌ش ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه پێویستی به كۆمه‌كی زیاتر و بارهه‌ڵگری نوێیش ده‌بێ و بڕیاره بگه‌ن".
رۆیته‌رز روونیكردووه‌ته‌وه كه "شاری ئیدلب و شارۆچكه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره ئیسلامییه‌كاندان كه په‌یوه‌ندییان به به‌ره‌ی نووسره‌ی لقی پێشووی قاعیده له سووریا هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی (به‌ره‌ی رزگاری نیشتمانی)ـیان پێكهێناوه و توركیا پاڵپشتیان ده‌كات و سه‌ر به سوپای سووریا ئازادن كه‌وتوونه‌ته سه‌رووی ژماره‌ی چه‌كداره ئیسلامییه‌كانه‌وه".
رۆیته‌رز باسی چالاكییه‌كانی سوپای توركیاشی كردووه‌و ده‌ڵێت: "توركیا له هه‌فته‌ی رابردوودا هێزی زۆرتری بڵاوه‌پێكردووه و چه‌كی قورسی هێناوه‌و 12 خاڵی سه‌ربازی له پارێزگای ئیدلب دامه‌زراندووه‌و سه‌ربازیشی ناردووه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی باكووری حه‌له‌به‌وه".
ئاژانسه‌كه نوسیوویه‌تی: "به‌هۆی ئه‌و هاوكاریانه‌ی توركیاوه بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه، هه‌وڵێك هه‌یه گرووپه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له‌ژیر ناوی "سوپای نیشتمانی" كه ژماره‌یان 30 هه‌زار شه‌ڕكه‌ر بێت كۆبكرێنه‌وه".
لێدوانی دوو كه‌سیشی وه‌رگرتووه كه به سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن ناساندوونی و گوتوویانه: "توركیا فه‌رمانی به به‌شه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و ھێزه كردووه به‌ره‌و ھێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ جووڵه بكه‌ن".