ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دژى كۆمپانيايه‌كى كوردى ده‌وه‌ستێته‌وه و سه‌رۆكى حكومه‌تيش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى خۆي‌دا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بڕياريدا، رێگه نه‌دات كۆمپانياى "كار"ى بوارى نه‌وت له كێڵگه نه‌وتييه‌كانى كه‌ركووك كار بكات و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيش ره‌تيده‌كاته‌وه ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نوێنه‌راندا بێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌نجوومه‌تى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، "له‌مڕۆ به‌دواوه پرسى به بازاركردن و فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌بێت ته‌نيا له رێى كۆمپانياى نه‌وتى سۆمۆوه بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕياريدا "ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى بۆ به‌دواداچوونى بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى كه‌ركووك پێكبهێنێت به مه‌به‌ستى زانينى بڕى ئه‌و نه‌وته‌ى له 2014 تا 2017 له شاره‌كه هه‌نارده كراوه".
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواشى له بانكى ناوه‌ندى عێراق كردووه، "به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داهاته بكات كه له رێى فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه به‌ده‌ستهاتووه".
تا ئێستا كۆمپانياى كارى بوارى نه‌وت هيچ لێدوانێكى له باره‌ى ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نه‌داوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌نووسيدا، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، "بڕياره‌كه له جێگه‌ى خۆي‌دا نييه".
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: " من پێموایە بڕیارەکە تەواو لەجێگەی خۆیدا نییە، ئەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای کەرتی تایبەتن، پێموایە هیچ پێویست بەوە ناکات پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە بدات".
ئ.ر