شيوعى: ده‌نگ به هيچ كانديدێكى پۆستى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ناده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى ئازادى له په‌رله‌مانى كوردستان، رايگه‌ياند، وه‌ك فراكسيۆنى ئازادى، كه ئۆپۆزيسيۆنێكى چه‌پى ديموكراتين له په‌رله‌مان ده‌نگ به هيچ كانديدێكى په‌رله‌مانى كوردستان ناده‌ين.
گوتيشى: ئێمه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌كه‌ين، به‌ڵام ته‌نيا ده‌نگ به كانديدى پۆسته‌كان ناده‌ين.
جگه له شيوعى، هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو، له بڕگه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، هۆڵى دانيشتنى په‌رله‌مانيان به‌جێهێشت.
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى رايگه‌ياند، ئێمه ئۆپۆزيسيۆنين و نامانه‌وێت ده‌نگ به ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بده‌ين.
گوتيشى: پێويست بوو ئه‌م دانيشتنه زووتر بكرابايه و دواكه‌وتنيشى به‌م جۆره به‌رپرسيارێتييه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌رۆكى به ته‌مه‌نى دانيشتنى يه‌كه‌مى په‌رله‌مان.
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان به‌رده‌وامه:
ڤالا فه‌ريد، له پارتى، كانديدى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه به شێوه‌ى كاتى.
بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان: هێمن هه‌ورامى كانديدى فراكسيۆنى پارتييه.
له پێكهاته‌كانيش، لايه‌نه توركمانييه‌كان، بۆ پۆستى جێگرى دووه‌م، مونا قاوه‌چى كانديد كراوه.