مۆدریچ داوای رۆیشتن له ریال مه‌درید ده‌كات
میدیاكانی ئیسپانیا، نیگه‌رانییه‌كانی لوكا مۆدریچی ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاریزانه كرواتیاییه داوای له پێرێز كردووه رێگه‌ی رۆیشتنی پێ بدات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لوكا مۆدریچ به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له لایه‌ن زێدان خراوه‌ته سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆ نایه‌وێت به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشت به‌و یاریزانانه ببه‌ستێت كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته سه‌رووی 30 ساڵ و ده‌یه‌وێت زیاتر پشت به یاریزانه لاوه‌كان ببه‌ستێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی (داریۆ گۆڵ)ـی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان به‌هۆی بوونی دانی سیبایۆس، یاریزانه كرواتیاییهكهی له جێهێشتنی ریال مه‌درید سه‌ربه‌ست كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، رایگه‌یاندووه كه مۆدریچ داوای له فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه رێگه‌ی بدات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌یسی میلان بكات.
لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، به‌وه ناسراوه كه به‌هه‌ردوو قاچه‌كه‌ی ده‌توانێت یاری بكات و تۆپ ئاراسته بكات، له هاوینی 2008 له یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌ب روویكرده یاهی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 وه‌رز له پرێمه‌رلیگ له هاوینی 2012 به بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2020 له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت.