یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی فه‌توایه‌كی "حوكه‌مای ئه‌هلی سوننه" ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی زانایاینی ئاینی ئیسلامی كوردستان له وه‌ڵامی " لێژنه‌ى حوكه‌ماى ئه‌هلى سوننه‌ى سه‌ر به خانه‌ى فه‌تواى عێراقى" كه به‌یاننامه‌یان دژی ریفراندم و حه‌ڵاڵكردی خوێن و گیان و ماڵ و نامووس و كه‌رامه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌ركردووه‌و رێگا بۆ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی خۆش ده‌كه‌ن، تا هه‌رچى له‌ده‌ستیان دێت له هه‌نگاوى سیاسی و سه‌ربازى بگرنه به‌ر ده‌ڵێت: "ئێمه له كاتێكدا به‌ناوى سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ئه‌م به‌یاننامه‌یه به شێوه‌یه‌كى گشتى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا توشى شۆك بوین، چۆن خه‌ڵكێك خۆیان به موسڵمان و زانا و حه‌كیم ده‌زانن كه‌چى گه‌لى كوردستان له كه‌مترین مافی سه‌ره‌تایی بێبه‌ش ده‌كه‌ن كه گوزارشتكردن له ڕاو سه‌رنجی خۆیان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستاندا هاتووه "ئه‌وه له‌كاتێكدا ئاینى ئیسلام مافى ڕاده‌ربڕینی داوه به هه‌موو كه‌سێك به پیاو و ژنه‌وه ، موسڵمان و ناموسڵمانه‌وه ، كه‌چى ئه‌وانه تا ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌مه مافه‌ش به گه‌لى كوردستان به ڕه‌وا نابینن و به‌م كاره‌شیان عه‌قلى ئه‌م حه‌كیمانه‌ى سوننه وه‌ك دواكه‌وتوترین عه‌قلیه‌ت وێنا ده‌كه‌ن و ئاینى ئیسلامى پێ ناشیرین ده‌كه‌ن، و ئیسلام وه‌كو دیكتاتۆریه‌تترین رێباز پیشان ده‌ده‌ن، له كاتێكدا ئیسلام ئاینى ره‌حمه‌ت و برایه‌تى و ئازادى ڕاده‌ربڕینه. دڵنیاین ئه‌گه‌ر چاوێكیان به ده‌قه‌كانى قورئانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا بخشاندبا، ده‌یانزانى ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان ته‌واو دژى بنه‌ماكانى ئاینى پیرۆزى ئیسلامه".
یه‌كێتی زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "بۆ ئێمه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو كه‌سانێك هه‌بن فتواى له‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌ن، به تایبه‌تى مێژووى عێراق شاهێده كه هه‌میشه كه‌سانێكى شۆڤێنى خۆپه‌رست له‌عێراقدا به‌رگى ئایینی یان داوه‌ته كاره مرۆڤكوژه‌كان و بۆیان شه‌رعاندون، ئه‌وانه هه‌مان ئه‌قلى به‌عسه كه گیان و خوێن و دین و ناموسى كوردستان حه‌ڵال كردووه ، ده‌ره‌نجام قاتى و قوڕى كورد كوژى لێكه‌وته‌وه".
له كۆتاییدا رشتنى خوێنى هه‌ر كورد و عێراقیه‌ك ئۆباڵه‌كه‌ى له ئه‌ستۆى ئه‌و فتوایانه‌یه، میژوو تۆمارى ده‌كات چۆن كۆمه‌ڵه كه‌سێكى شۆڤێنى له‌به‌رگى ئاینى گڕیان به‌ردایه خوێنى عێراقییه‌كان و بوونه مایه‌ى فتنه و كوشت و كوشتارى ناو موسڵمانان و له‌برى خێر، بوونه مایه‌ى فیتنه و لاپه‌ڕه‌یه‌كى ڕه‌شیان له مێژووى خۆیان تۆمار كرد.