شاره‌زايان: ئه‌مريكا و رووسيا و ئێران پشتيان له‌ يه‌په‌گه‌ كرد

بۆیە ئەوانیش ناچار بوون عەفرین چۆڵ بکەن

K24 – هه‌ولێر:

لە 58مین رۆژی شەڕی عەفرین، سوپای توركیا ناوەندی عەفرینی داگیركرد، پسپۆڕان دەڵێن لە شەڕەكەدا رووسیا و ئەمریكا و ئێران و وڵاتانی دیكە پشتگیریان لە یەپەگە نەكرد، بۆیە ئەوانیش ناچار بوون عەفرین چۆڵ بکەن.

يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه‌) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده‌) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان(يه‌په‌ژه‌) ئه‌و سێ هێزه‌ سه‌ره‌كييه‌ بوون كه‌ له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، توانيان شه‌ڕى داعش به‌ سه‌ركه‌وتوويى بكه‌ن و ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و پايته‌ختى خيلافه‌تى داعش له‌ ره‌ققه‌ رزگار بكه‌ن.

دواى شه‌ڕى داعش و سه‌ركه‌وتن له‌ ره‌ققه‌، رووسيا و ئه‌مريكا و ئێران و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و وڵاتانى خۆرئاوايى له‌ هه‌مبه‌ر هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين و له‌ناوبردنى ئه‌و هێزه‌ كوردييانه‌ بێده‌نگيان نواند و سه‌ره‌نجام دواى نزيكه‌ى دوو مانگ له‌ به‌رگرى به‌رده‌وام له‌ دژى به‌هێزترين سوپاى ناوچه‌كه‌، يه‌كينه‌كان ناچار بوون له‌ عه‌فرين پاشه‌كشێ بكه‌ن و رێگرى له‌ وێرانبوونى شاره‌كه‌يان و گيانله‌ده‌ستدانى هه‌زاران هاووڵاتى بكه‌ن.

شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان بێده‌نگى جيهان به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانى توركيا و پشتيوانى رووسيا له‌و هێرشانه‌ و نه‌بوونى هه‌ڵوێستى ئه‌مريكى، يه‌كينه‌كانى ناچار كرد، چيديكه‌ به‌رده‌وام نه‌بن له‌و به‌رگرييه‌ى كه‌ له‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه‌ دژى 40 هه‌زار سه‌رباز و 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌ ئيسلامييه‌كانى لايه‌نگرى توركيا ده‌ستيانپێكردبوو.

ئ.ر

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7813657a-0782-41b7-8392-64fd81e4681a/031918MXK.ism/manifest