هاوتاكردنى مووچهى شههيدان له نێوان بهغدا و ههولێر پێويستى به ههمواركردنهوهى ياساكان ههيه
K24 – ههولێر:
بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفاکراوەکان پێوسته یاسای ئیمتیازات و کەسوکاری شەهیدانی نێوان هەولێر و بەغدا ههموار بكرێتهوه. هەردوولاش لیژنەیان بۆ ئەوە پێکهێناوە هاوتاکردنەکەش پەیوەستکراوە بە چەسپاندنی لە پرۆژە بودجەی 2019ى عێراق.
یەکێک لە کێشە گەورەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەندی بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بەغدا ئامادە نیيە تهواوى شایستە دارایيەکان بدات.
مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدانیش پەیوەستە بە پرۆژە بودجەی 2019وە هەردوولاش له گفتوگۆدان بۆ یەکلایکردنەوهى ئهو پرسه.