ئه‌ردۆغان: توركيا له وڵاتانى خاوه‌ن نه‌وت و پاره پێشكه‌وتووتره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى زۆر پێشكه‌وتووتره له‌و وڵاتانه‌ى نه‌وت و پاره‌ى زۆريان هه‌يه.
ئه‌ردۆغان له ميانه‌ى وته‌يه‌كدا كه له ئاهه‌نگى دامه‌زراوه‌ى زانست و ته‌كنۆلۆژياى توركيا پێشكه‌شيكرد، گوتى: "ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌بينن كه نه‌وتيان هه‌يه و پاره‌ى زۆريان به‌ده‌سته‌وه‌يه، بڕوام پێ بكه‌ن ئێمه زۆر له‌وان پێشكه‌وتووترين".
هه‌روه‌ها گوتى: "لاساييكردنه‌وه واته هه‌نگاونان به‌ره‌و دواوه، وڵاتى ئێمه پێويستى به‌وه‌يه واز له چاولێگه‌رى و لاساييكردنه‌وه بهێنێت و ده‌بێت ببێته وڵاتێك وڵاتانى ديكه لاسايى بكه‌نه‌وه".
سه‌رۆكى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ى ئێستا فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى چاودێرى درووستده‌كات، كه تواناى هه‌ڵگرتنى چه‌كى هه‌يه و له به‌رزايى 32 هه‌زار پێ له رووى زه‌وييه‌وه ده‌فڕێت.
سه‌رچاوه: ده‌يلى سه‌باحى توركى