تیباس: ریال مه‌درید و لالیگا زۆر له كریستیانۆ گه‌وره‌ترن
سه‌رۆكی رابیته‌ی لالیگا، له لێدوانێكدا له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌دریده‌وه بۆ یوڤێنتۆس، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه هیچ كاریگه‌ری له لالیگا نابێت.
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به 105 ملیۆن یۆرۆ له لالیگا رۆیشت و په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد و ئه‌زموونێكی نوێ له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا تاقی ده‌كاته‌وه.
خاڤێر تیباس سه‌رۆكی لالیگا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فووتبۆڵی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: پێشتر پێموا بوو به رۆیشتنی كریستیانۆ یان مێسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر لالیگا دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا بیركردنه‌وه‌م گۆڕاوه.
تیباس ده‌ڵێت: له ماوه‌كانی رابردوو كاری گه‌وره له لالیگا كراوه، دڵنیام به رۆیشتنی كریستیانۆ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لالیگا دروست نابێت، چونكه ریال مه‌درید و لالیگا زۆر له كریستیانۆ گه‌وره‌ترن.
تیباس گوتیشی: ئێمه هه‌رگیز پشت به یاریزانی تاكه‌كه‌سی نابه‌ستین، بۆیه ئه‌و رووداوانه‌ی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان رووده‌دات هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزی ئه‌و خوله نابێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له ماوه‌ی 9 وه‌رز له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 451 گۆڵی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كردووه و بۆته گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه و 16 ناسناوی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه.