4 هێرشبه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی مۆراتا ده‌ستنیشان كراوه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی مۆراتا 4 یاریزانی ده‌ستنیشان كردووه، كلیان مباپێ له نێو ریزی خواسته‌كانی زیزۆدا دووپات كراوه‌ته‌وه.
1ـ بۆرخا مایۆرال، هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی كردووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه زیزۆ ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه و له پلانی (B)ـی یانه‌ی شایانه پشتی پێده‌به‌سترێت، له‌گه‌ڵ رۆیشتنی مۆراتاش، ئه‌م یاریزانه بۆ هێڵی پێشه‌وه بۆته یه‌كێك له بژارده و كارته‌كانی ده‌ستی زیزۆ.
2ـ تیمۆ ڤێرنه‌ر، هێرشبه‌ری لاوی 21 ساڵه‌ی یانه‌ی لایپزیگ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له 32 یاری، 28 گۆڵی تۆمار كرد، ئه‌م یاریزانه نرخی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یایرزانان 45 ملیۆن یۆرۆیه.
3ـ لوكاس پێرێز، وه‌رزی رابردوو به بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ بۆ ریزه‌كانی ئارسێناڵ گواسترایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی تۆپچییه‌كان بكاته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا ئه‌م یاریزانه بۆ وه‌رزی نوێ له پلانه‌كانی ڤینگه‌ر دا نه‌ماوه، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لالیگا نزیكترین بژارده‌یه.
4ـ كلیان مباپێ، هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مۆناكۆ تا دوایین ساته‌كانی داخستنی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ ئامانجی ریال مه‌دریده، ئه‌م یاریزانه دیارترین هێرشبه‌ره كه فلۆرێنتینۆ پێرێز شه‌ڕی مان و نه‌مانی بۆ ده‌كات
ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ بایی 140 ملیۆن یۆرۆ یاغریزانی فرۆشتووه كه پێكهاتوون له (خامیس رۆدریگێز، ماریانۆ دیاز، مۆراتا و دانیلۆ)، ته‌نیا دوو یاریزانیشی كڕیوه (تیۆ هێرناندێز و دانی سیبایۆس).