له‌كه‌ركووك داعش دووباره هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووك بڵاویانكرده‌وه، به‌ر له‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك - حه‌وێجه هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمۆبیلێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌ئه‌نجامدا چه‌كدارێكی حه‌شد گوژرا و سێ دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوانه راشیانگه‌یاند، هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامه و هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی كۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گومانی ئه‌وه ده‌كرێت چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به رێكخراوی داعش بن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشدا له له گوندی سه‌عدوونییه‌ی سه‌ر به قه‌زای حه‌وێجه كوژران و، رۆژی دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
دواتریش رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه نیشاندا و وه‌ك ئه‌و رێكخراوه بڵاویكرده‌وه، له‌و هێرشه‌دا 30 چه‌كداری حه‌شدیان كوشتووه، وێڕای سووتاندنی 5 ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی.
به‌گوێره‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش، وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی داعش، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به رووخاندنی خانووی عه‌ره‌بی سوننی له سنووری ناحیه‌ی ریاز كردووه، كه هێرشه‌كه له‌نزیك ئه‌و شاره‌دێیه كرابووه سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شد.
H.B