به وێنه و ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی دلۆڤان بارزانی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/4/2018 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه رۆژی 2/4/2018 پاش راگه‌یاندنی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی بڵاویانكرده‌وه، رایانگه‌یاند: "پرسه‌كه له هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه ده‌چێت و رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، به‌رده‌وام ده‌بێت".
ده‌رباره‌ی كاته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، رۆژانه له كاتژمێر 9:00 تا 12:00ـی نێوه‌ڕۆ و ئێوارانیش له كاتژمێر 2:00 تا 5:00 به‌رده‌وام ده‌بێت.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی رۆژی دووشه‌ممه 2/4/2018 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و ئێواری دوینێ له بارزان به‌خاكسپێردرا.
له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1966 له ناوچه‌ی بارزان له دایكبووه‌و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی دووانه (جمك) بوون و هیچ پۆستێكی فه‌رمی حزبی و حكومی نه‌بوو، به‌ڵام له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كردووه.
كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش دۆستانی كورد و ماڵباتی بارزانی نیگه‌ران كرد و چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده و باڵیۆز و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان و حزبه‌كان هاوخه‌می خۆیان بۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و ماڵباتی بارزانی ده‌ربڕی.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا هاووڵاتیان و هه‌وادارانی پارتی و به‌شێكی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به كۆچی دلۆڤان بارزانی خه‌مگین بوون و ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئه‌كاونته‌كانیان بۆ وێنه‌ی ئه‌و گۆڕی و وێنه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌و پرسه‌نامه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد.
دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له په‌یامێكدا به‌فه‌رمی هه‌واڵی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی به فه‌رمی راگه‌یاندوو گووتی: "بە داخێكی زۆرەوە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2ـی 4ـی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی كوڕی ڕەحمەتی ئیدریس بارزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن. لە كاتێكدا كە ئەو هەواڵە خەمناكە ڕادەگەیێنم، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت".