گۆڕان: لە ھەر بارێكدا كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت ئێمە ئامادە دەبین

فراكسیۆنی گۆڕان بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكات

K24 - ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "وەك فراكسیۆنی گۆڕان تەمسیلی بڕیاری سیاسی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین، كە دوێنێ بڕیاریداوە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان بكەین".

گوتیشی: "ئێمە ھیوادارین ھەموو لایەنەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكە بكەن و بیر لە پەراوێزخستنی ھیچ لایەنێك نەكرێتەوە".

ئاشكراشی كرد: "لە دانشتنی شاندی گۆڕان و پارتی، داوامان كردووە زەمینە بڕەخسێت و كاتیش لەبەرچاو بگیرێت، بەڵام لە ھەر بارێكدا كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت ئێمە ئامادە دەبین".