داوا له تێریزا مه‌ی ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی كورد و عێراق بانگهێشتنی له‌نده‌ن بكات
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا ئاشكرای كرد, نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ تێریزا مه‌ی, سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ناردووه تاوه‌كو سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بانگهێشتی له‌نده‌ن بكات.
كاروان جه‌مال تاهیر، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا, رایگه‌یاند، له‌و نامه‌یه‌ی كه بۆ تێریزا مه‌ی ناردوویه‌تی، دوایكردووه سه‌رۆك به‌ریتیانیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشكه‌ش بكات.
له‌میانی دانیشتنێكی تایبه‌تی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا, له‌گه‌ڵ كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, كه له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد ئه‌وان نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و گوتیشی: "بڕیاردان له‌چاره‌نووسی خۆت تاوان نییه".
كاروان جه‌مال تاهیر گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام داوای دانووستانی له به‌غدا كردووه، به‌ڵام عێراق به‌رده‌وامه له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه".