پياوێك له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو خۆشه‌ويسته‌كه‌ى خه‌ونه‌كه‌ى به‌ديهێنا
K24 – هه‌ولێر:
له ديمه‌نێكى رۆمانسى و كاريگه‌ردا، له نه‌خۆشخانه‌ى سبرينگ هێل بروچديلى بريتانى مه‌راسيمى هاوسه‌رگيرى بۆ پياوێك ئه‌نجامدرا، كه به هۆى شێرپه‌نجه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو.
راى كيرشاو (63 ساڵ) و تراسى بروكس (45 ساڵ) خه‌ونيان وابوو له تينيريفى دوورگه‌ى كه‌نارى ساڵى داهاتوو بچنه ناو كه‌ژاوه‌ى ژيانى هاوسه‌رگيرييه‌وه، به‌ڵام نه‌خۆشكه‌وتنى كيرشاو و تووشبوونى به شێرپه‌نجه ئه‌و خه‌ونه‌ى له‌بار بردن.
ده‌يلى مێلى بريتانى له زارى پزيشكه‌كانى ئه‌و پياوه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه نه‌خۆشييه‌كه‌ى ته‌نگى پێهه‌ڵچنيوه و له دوايين رۆژه‌كانى ژيانيدايه، ئه‌وه‌ش پاڵى به خۆشه‌ويسته‌كه‌يه‌وه نا په‌له بكات له ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌يان.