مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەڵمانی لەفراکسیۆنە جیاوازەکان كۆبووه‌وه
K24 - میونشن:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، ئه‌مڕۆ 15ی شبوات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره مه‌سرور بارزانی، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی به‌شدار له كۆنگره‌كه ئه‌نجام بدات.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن كردووه، كه رۆژی 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، كاره‌كانی كۆتایی دێت.
ئ. م