واتسئەپ تایبەتمەندییەکی گرنگ پێشکەشی بەکاربەرانی دەکات

"هەواڵە خۆشەکە رادەگەیندرێت"

 K24 – هه‌ولێر:

لە تایبەتمەندییەکی نوێیدا، بەرنامەی واتسئەپ زیانی روناکی شاشە و بەکارهێنانی باتری مۆبایەلەکەت کەمدەکاتەوە.

بە چالاککردنی تایبەتمەندی "دارک مۆود" کەم بەم نزیکانە پێشکەشدەکرێت، تەواوی رەنگ، هێما و نووسینی بەرنامەکانی واتسئەپ بۆ جۆرێک دەگۆڕێن کە زیان بە چاو نەگەیەنن و باتری مۆبایلەکەشت کەمتر ببەن.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هەژماری بێتا ئینفۆ دزەی بەو زانیارییەی واتسئەپ کردووە و نووسیویەتی: "دڵخۆشین بە راگەیاندنی هەواڵێکی گەورە، واتسئەپ تایبەتمەندی دارک مۆودی راگەیاند! ئەوە خەونە".

بڕیارە لە ئەپدەیتی داهاتووی واتسئەپ ئەو تایبەتمەندییە و چەند تایبەتمەندییەکی دیکە زیادبکرێت، بەڵام هێشتا روون نییە کام ڤێرژنی ئایفۆن و ئەندرۆید دەتوانن ئەو تایبەتمەندییە وەربگرن.

وێنەی ئەپدەیتەکەی واتسئەپ کە هێشتا بەردەست نییە
وێنەی ئەپدەیتەکەی واتسئەپ کە هێشتا بەردەست نییە

سەرچاوە: دەیلی مەیل

H.J