K24 ـ به‌سرا
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر شكستێكی دیكه‌شی هاته‌ڕێ و درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌سرا بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی باشوور، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و هانده‌ر كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م یارییه‌دا نه‌یتوانی مێژوو بگۆڕێت و ریكۆردێكی دیكه‌ی ره‌شی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فتی باشوور تۆمار كرد، به‌وپێیه‌ی له مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه له‌و یانه‌یه بباته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا 7 یاری له‌گه‌ڵ نه‌فتی باشوور كردووه و تا ئێستا یانه كوردییه‌كه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه، 3 یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه و له 4 یارییه‌كه‌ی دیكه‌یشدا نه‌وتی باشوور براوه بووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 8 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی، خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركه‌وتن و 2 شكست و 6 یه‌كسانبوونه، به 9 خاڵیش بۆ خانه‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه داكشا
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار