ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد
K24 - به‌غدا:
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی جیگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌تاش چوار په‌رله‌مانتاری كورد كاندید بوون، به‌ڵام یه‌كێكیان كشایه‌وه.
بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ك له دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد له پارتی دیموكراتی كوردستان، موسه‌ننا ئه‌مین له یه‌كگرتووی ئیسلامى، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئالا تاڵه‌بانی له هاوپه‌یمانی میحوه‌ر خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووه‌م كاندید كردبوو، به‌ڵام دواتر ئالا تاڵه‌بانی كشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ 15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار، كه محه‌مه‌د زه‌ینی بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، به كۆی ده‌نگی 169 په‌رله‌مانتار، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، كه پشكی سووننه‌كانه، خالید عوبه‌یدیش كه خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كردبوو، 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئوسامه نوجێفیش ته‌نها 19 ده‌نگ، دواتریش دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
ئ. م