عه‌بادی و مالیكی یه‌كده‌گرنه‌وه و ناوماڵی ده‌عوه بونیات ده‌نێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكرد، ئه‌مشه‌و هه‌ردوو له‌ته‌كه‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی "ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نه‌سر" به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن و دووپاتیكرده‌وه، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا نه‌یانتوانی كه‌سێك وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به سایتی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاندووه، "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی شوورای حزبی ده‌عوه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران نه‌كرا، نه له‌سه‌ر عه‌بادی و نه‌له‌سه‌ر مالیكیش".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجوومه‌نی شوورا داوای له ئاماده‌بووان كرد، ئه‌مشه‌و دووه‌م كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتووه له‌نێوان هه‌ردوو له‌ته‌كه‌ی ده‌عوه "ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نه‌سر" ئه‌نجام بده‌ن".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ردوو له‌ته‌كه‌ی حزبی ده‌عوه، به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر و نوری مالیكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو كوتله‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، له‌وانه‌ش كاراكردنی رۆڵی نه‌ته‌وایه‌تی حزب، چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌سر و ده‌وڵه‌تی یاسا، یه‌كهه‌ڵوێستی نێوانیان، كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانی دیكه له‌پێناو خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی مه‌رجه‌عی باڵا بگونجێت، وێڕای بڕیاردان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان به زووترین كات.
H.B