سوپای توركیا ده‌ستی به قۆناغێكی دیكه‌ی جووڵه‌ی سه‌ربازی كرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سوپای توركیا هێزێكی دیكه‌ی به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان كرد.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاویكرده‌وه، "كاروانێكی سه‌ربازی كه پێكهاتووه له چه‌ندین تانك و زریپۆش و یه‌كه‌ی كۆماندۆی سه‌ر به سوپای توركیا به‌ره‌و ویلایه‌تی هاتای سه‌ر سنووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" به‌ڕێكه‌وت"، ئاشكراشیكرد، "ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌ربازی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت و له چوارچێوه‌ی رێوشوێنی توندی ئه‌منیدا له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا جێگیر ده‌كرێن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه توركییه، "مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌و هێزانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیایه كه له‌سه‌ر سنوور جێگیركراون".
H.B