ھەدەپە خۆی بۆ گۆڕانكاری ئامادە دەكات
K24 - ھەولێر
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایده‌گه‌یه‌نێت: له هه‌ڵبژاردن سه‌ربكه‌وین گۆڕانكاری ده‌كه‌ین و باری نائاسایی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه.
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌سه‌ڵاتیاندا باری نائاسایی هه‌ڵده‌گرین و به ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی ئاشتی و ئازادی دێنینه ئاراوه.
بوڵدان، گوتی: "ئەگەر ئێمە لە ھەڵبژاردنەكان سەربكەوین، دادگاكان سەربەخۆ دەكەین و ھەموو ئاستەنگەكانی بەردەم دادوەری ھەڵدەگرین، چونكە باشترین دەرمانی برینەكانی كۆمەڵگە دادوەرییە، دەبێ بە دەستوور ژیانێكی دیموكراتیانە بۆ ھاووڵاتیان فەراھەم بكرێت".
گوتیشی: "گەلی ئێمە لەسەر ئازادیخوازی تۆمەتبار دەكرێت، چارەسەری ئەو كێشەیە پێویستی بە دیموكراسی بوون ھەیە، سیستمی دیموكراسی كۆتایی بە خوێن رشتن و شەڕ و ئاڵۆزیی دەھێنێت، دەمانەوێت ژیانێكی ئاشتیانە بۆ ھاووڵاتیانی توركیان دروست بكەین".
ھ.م